گەنجانی باشور بۆ زینی وەرتێ دەست بە رێپێوانێکی بەرفراوان دەکەن

گەنجانی باشوری کوردستان لە پەیامێکدا رایانگەیاند، بڕیاریان داوە لە ١٦ی ئەم مانگەدا بە رێپێوانێکی دوور و درێژ بەرەو زینی وەرتێ بکەونە رێ.

لە دژی گێرەشێوێنیەکانی زینی وەرتێ کە پەدەکە بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات، گەنجانی باشوری کوردستان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

گەنجانی باشوری کوردستان بە دروشمی "ئێمە بۆ یەکێتی نەتەوەیی رێپێوان دەکەین" ١٦ ئایار لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بەردەم زانکۆی راپەڕین لە قەزای رانیە بەرەو زینی وەرتی دەست بە رێپێوانەکە دەکەن.

گەنجانی باشور، جەختیان کردەوە کە ئەوان راستەوخۆ بەرەو زینی وەرتێ بەڕێ دەکەون و بانگەوازیشیان ئاڕاستەی رای گشتی باشوری کوردستان کرد کە بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن.

ز.ش